دڵشاد شه‌هاب حاجى (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)

ناو: دڵشاد شه‌هاب حاجى

ناسناو: ئه‌رگوشى

 نه‌ته‌وه‌: كورد

ئاین: موسڵمان

شوێن و مێژووی له‌دایكبوون: 1972 له‌ گوندى ئه‌رگوشى سه‌ر به‌قه‌زاى مێرگه‌سوور

كاروشاره‌زایی

ئاستی خوێندن و پسپۆری بواره‌كه‌ی: به‌كالۆریۆس ، ئه‌ندازیارى شارستانى

ئه‌ندامیه‌تی له‌لیژنه‌كان: لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

لایه‌نی سیاسی:  پارتى دیموكراتى كوردستان

پوخته‌یه‌ك له‌پۆست و كاره‌كانی پێشوو

له‌ساڵى 1991 ه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و رێكخستنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌ستم به‌ كارى سیاسى و رێكخراوه‌یی كردووه‌

له‌ساڵى 1993 له‌كۆنگره‌ی نۆیه‌مى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان به‌ئه‌ندامى لێژنه‌ى راپه‌راندن هه‌ڵبژێردرام ،تا ساڵى 1995  به‌رپرسى لقى زانكۆ بووم

·         له‌ ساڵى 1995 به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان هه‌ڵبژێردرام

·         له‌ ساڵى 1997 تا 2000 به‌رێوه‌به‌رى ئیداره‌و دارایی بووم له‌رێكخراوى شانه‌ده‌ر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان

·         له‌ ساڵى 2000 بوومه‌ به‌رپرسى ل. ناوچه‌ى زانكۆى پارتى دیموكراتى كوردستان

·         له‌ساڵى 2004 بوومه‌ كارگێرى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان .

·         له‌ ساڵى 1978 له‌ هه‌ڵمه‌تى راگواستنى ناوچه‌ى بارزان و مێرگه‌سۆر ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ راگوێزراین بۆ ئۆردوگاى زۆره‌ ملێ له‌ حه‌ریر.

·         له‌ ساڵى 1983 باوك و باپیر و مامه‌كانم له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 20  له‌ كه‌س و كارم به‌ده‌ستى رژێمى به‌عس ئه‌نفال و شه‌هید كران .

 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>