حسن محمد سوره‌ محمد ئێستا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌

ناو: دكتۆر حسن محمد سوره‌

ناسناو:

نه‌ته‌وه‌: كورد

ئاین: موسولمان

شوێن و مێژووی له‌دایكبوون:  1955 / قه‌ڵادزێ

كارو شاره‌زایی

ئاستی خوێندن و پسپۆری بواره‌كه‌ی: به‌كالۆریۆسی پزیشكى له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى موسڵ ساڵى 1981 -1982

ئه‌ندامیه‌تی له‌لیژنه‌كان: سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی

لایه‌نی سیاسی: پارتی دیموكراتی كوردستان

پوخته‌یه‌ك له‌پۆست و كاره‌كانی پێشوو:

  • ساڵى 1985 وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شدارى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى كردووه‌
  • به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى قه‌ڵادزێى پارتى دیموكراتى كوردستان بووه‌
  • كارگێرى مه‌كته‌بی ناوه‌ندى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان بووه‌
  • جێگرى به‌رپرسی لقى 11 ى پارتى دیموكراتى كوردستان بووه‌
  • به‌رپرسی لقى 11 ى پارتى دیموكراتى كوردستان بووه‌
  • ئه‌ندامى لیژنه‌ى پشكنین و چاودێرى پ.د.ك بووه‌
  • له‌كۆنگره‌ى دوانزه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ئه‌ندامى یه‌ده‌گى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌ڵبژیرراوه‌.
  • به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ بووه‌
  • له‌ساڵى 1992 تا 1997 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى بووه‌
  • له‌ خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرراوه‌

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>