ته‌لار له‌تیف محمد


ناو: ته‌لار له‌تیف محمد
ناسناو:   
نه‌ته‌وه‌: كورد
ئاین: موسڵمان
شوێن و مێژووى له‌دایكبوون: سلێمانى 1974

كاروشاره‌زایى
ئاستى خوێندن ‌و پسپۆڕییه‌كه‌ى:  بكالۆریۆس یاسا
ئه‌ندامییه‌تیى له‌ لیژنه‌كان: لیژنه‌ی كاروباری یاسایی ـ لینه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان
لایه‌نی سیاسی: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان

پوخته‌یه‌ك له‌ پۆست و كاره‌كانى پێشوو
1-پارێزه‌ر له‌ 20/7/1996.
2- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژكارى یاسایی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان .
3- ئه‌ندامى  ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان.
4- ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان خولى یه‌كه‌م.
5- ئه‌ندامى پێشووى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان.
6- راوێژكارى یاسایی یه‌كێتى ژنانى كوردستان .
7- ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى ژنانى كوردستان.
8- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى یه‌كێتى مافپه‌روه‌ران بووه‌ له‌ 2003.
9- ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و ماف مرۆڤ.
10- ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى په‌یمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن.
11- به‌شدارى كردن له‌ خولى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سوید و توركیا و خولى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى له‌ ئه‌رده‌ن.
12- سازدانى چه‌ندین كۆر و سیمینارى یاسایی كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ توێژه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ له‌ شارو شارۆچكه‌ و گونده‌كان.
13- ئه‌ندامى لێژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داخوازییه‌كانى ژنان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین رێكخراو و كه‌سایه‌تى و ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى ژنان بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.
14- چه‌ندین وتار و نوسینم له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ له‌وانه‌ (رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه‌ ، گۆڤاره‌كانى ته‌وار و واڵا پرێس و كه‌پر).
15- دوو ساڵ له‌ په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایان وه‌ك وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ رێكخراوى DC فه‌ره‌نسى كارم كردووه‌ له‌ ساڵه‌كانى 2002تا 2004 .
16- سازدانى چه‌ندین خول له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردن به‌ میواندارى چه‌ند مامۆستایه‌كى ( سویسرى, سویدى, هه‌نگارى و ئه‌مریكى) .
17- له‌گه‌ڵ رێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى وه‌ك وانه‌ بێژ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له‌ ناوچه‌كانى هه‌ورامان و شاره‌زوور كارمكردووه‌.

ناوونیشان
ئیمه‌یل: [email protected]
ته‌له‌فۆن: 07701453547
شوێنى نیشته‌جێبوون:  سلێمانى – كوردسات.




                                                                      
                                                                                

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>