سالم تۆما كاكۆ

  ناو: سالم تۆما كاكۆ

نه‌ته‌وه‌:

ئاین: كریستیان

شوێن و مێژووی له‌دایكبوون: 1/11/1955 هه‌ولێر/ شه‌قلاوه‌

كارو شاره‌زایی

ئه‌ندامێتی له‌لیژنه‌كان: جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكال و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان

ئاستی خوێندن و پسپۆری بواره‌كه‌ی: به‌كالۆریۆس له‌كارگێری وئابووری – زانكۆی موسڵ.

لایه‌نی سیاسی:

پوخته‌یه‌ك له‌پۆست وكاره‌كانی پێشوو

·         یاریده‌ده‌ری ژمێریاری بووه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیشغالی هه‌ولێر.

·         به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری بووه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیشغالی هه‌ولێر له‌ساڵی 1989.

·         له‌ئایاری 1992 به‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ئیداره‌ی كڵێسای (مريم العذراء) الكلدانیه‌ له‌شه‌قلاوه‌و بۆته‌ به‌رپرسی دارایی.

·         له‌گۆڤاری الینبوع ی كڵێسای (مريم العذراء) شه‌قڵاوه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن بووه‌.

·         له‌ 18/7/1992 به‌فه‌رمی چۆته‌ ریزی بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری دیموكراتی.

·         ساڵی   1992 له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی مارگۆرگیسی رۆشنبیری بووه‌ له‌شه‌قڵاوه‌.

·         ساڵی  1992 له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كاریتاسی كڵێسای كاسۆلیكی (اخویه‌ المحبه)‌.

·         له‌ 17/8/1992 به‌به‌رپرسی نووسینگه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن دامه‌زراوه‌و تا 23/12/1999 به‌رده‌وامبووه‌ له‌و پۆسته‌.

·         له‌كۆنگره‌ی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری دیموكراتی به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌و بۆته‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئیدارو دارایی و به‌شداری چه‌ندین كۆنفرانس وكۆبوونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كردووه‌و نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌شی كردووه‌ له‌چه‌ندین كۆنفرانس وبۆنه‌ی هاوشێوه‌دا.

·         له‌ئازاری 2001 دووباره‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌و بۆته‌ جێگری سكرتێری گشتی، له‌ ساڵی 2006 بۆته‌ راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌دی بزوووتنه‌وه‌كه‌.

·         له‌ 23/12/1999 بۆته‌ به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیری ووزه‌و پیشه‌سازی تا 14/5/2006 و له‌تشرینی یه‌كه‌می 2002 به‌راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دامه‌زراوه‌ .

·         ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی عیراقه‌ .

·         ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی كوردستان و سه‌ندیكای ژمێریاران و ووردبینانی كوردستانه‌.

·         ئه‌ندامی فه‌خری له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عیراقی – ئه‌مریكییه‌.

ناونیشان

ئیمه‌یل:

ته‌له‌فۆن:

نیشته‌جێبوون:

 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>