جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكێ

ژیاننامه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكێ

-        له‌گوندی ئیمینكێ له‌ ناوچه‌ی مزوری سه‌ربه‌پارێزگای دهۆك له‌دایك بووه‌.

-        1976-1977  بروانامه‌ی بكالۆریۆسی له‌یاسا به‌ده‌ستهێناوه‌.

-        2007 له‌زانكۆی سانت كلیمنتس بروانامه‌ی ماسته‌ری له‌زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ناونیشانی ( به‌شداری سیاسی گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستان).

-        2013 بروانامه‌ی دكتۆرای له‌هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ژێرناونیشانی (كاریگه‌ری سیستمه‌كانی هه‌لبژاردن له‌سه‌ر ئیستقراری سیاسی – عیراق وه‌ك نمونه‌ له‌ماوی نێوان 2005-2010.

-        له‌نێوان ساڵانی 1979 -1981 كاری پارێزه‌ری كردووه‌.

-        په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی شۆرشی گولانه‌وه‌ كردووه‌ له‌ سالی 1981 و به‌شداری له‌و شۆرشه‌ كردووه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌و كادری سیاسی و چه‌ندین پله‌ی حزبی بریوه‌ .

-        له‌دوو ماوه‌ی جیاوازدا له‌سالانی 1984-1986 و له‌ 1988 – 1991 وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له‌ولاتی سوید ژیاوه‌ و سالی 1991 به‌یه‌كجاری ئه‌و ولاته‌ی جێهێشتووه‌.

-        1992 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستن و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پ.د.ك بووه‌.

-        1992-1995 سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌.

       -   1995-1999به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی لقی یه‌كی پ.د.ك بووه‌.

-        1999-2003 جێگری به‌رپرسی لقی یه‌كی پ.د.ك بووه‌.

-        له‌كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پ.د.ك به‌ئه‌ندامی ئیحتیاتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پ.د.ك هه‌لبژێَردراوه‌.

-        2004 بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پ.د.ك و بوه‌ته‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ودیراسات و توێژینه‌وه‌.

-        2005-2011 ته‌كلیف كراوه‌ به‌ پێكهێنانی ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌لبژاردن و بریكاری رێگه‌پێدراویش بووه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌لبژاردن له‌ كانونی یه‌كه‌می 2005 وه‌ تا ئاداری 2010.

-        له‌كۆنگره‌ی 13 ی پ.د.ك به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌لبژێردراوه‌ته‌وه‌و پاشان بۆته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك و ته‌كلیف كراوه‌ به‌په‌رسیاریه‌تی مه‌كته‌بی رێكخستن و بۆته‌ وته‌بێژی پ.د.ك.

-        -به‌شداره‌ له‌چه‌ندین چالاكی فیكری و سیاسی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی راگه‌یاندن و له‌باره‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و رای گشتی و سیستمه‌ سیاسیه‌كان و رێكخستن و هه‌لبژاردن و كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی وانه‌ پێشكه‌شده‌كات.

-        خاوه‌نی كتێبێكه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی (اچوا‌و على البدیل الپوری ).

-        له‌دانیشتنی ده‌سپێكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 29/4/2014 به‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لبژێردرا.



رۆژمێرى رووداوه‌كان