هه‌واڵی سکرتێری په‌رله‌مان

له‌ ساڵیادی 121 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردی
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رێز له‌ راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نووسانی په‌رله‌مان ده‌نێت

بەبۆنەی یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سەعات ۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲/٤/۲۰۱۹، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی مونا نه‌بی قه‌هوەچی، سکرتێری پەرلەمان و... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌غدا.. دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتکەی بەغدا بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، رۆژی شه‌مه‌ 20ى نیسانی 2019، شاندی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان و یاوەریی... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سكرتێری پەرلەمانى كوردستان بەشداری لە لوتكەی سەرۆك پەرلەمانانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا دەكات

رۆژی هەینی 19/4/2019، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مونا نه‌بی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بەیاوەریی د.رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژمارەیەك لە... (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

په‌رله‌مانی كوردستان: "ده‌بوو ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای لیبووردن له‌په‌رله‌مانى كوردستان بكات"

سه‌باره‌ت به‌بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌رانی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

بەئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان یەکەمین کۆنفڕانسی گفتوگۆی شارستانی بەڕێوەچوو

سەعات ۱۰ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ۱۰/٤/۲۰۱۹، بەئامادەبوونی د.ڤالا فرید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و مونا نبی قه‌هوەچی، سکرتێری پەرلەمان و ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، یەکەمین کۆنفڕانسی گفتوگۆی شارستانی کەلەلایەن ڕێکخراوی ئیست ڕێکخرابوو لە هۆتێل شیراتۆن له‌ هەولێر بەڕێوەچوو. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی بیره‌وه‌رییه‌كانی لم كرایه‌وه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/4/10، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی "بیره‌وه‌رییه‌كانی لم" له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سكرتێری په‌رله‌مان به‌شداریی له‌ ۆوركشۆپی هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ریفراندۆم كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕٍۆ دووشه‌ممه‌ 8/4/2019، مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداریی كرد له‌ ۆوركشۆپێك له‌ژێر ناوونیشانی (هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ریفراندۆم)، كه‌به‌شی دیپلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی لوبنانی-فه‌ڕه‌نسی رێكی خستبوو. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی گۆڕا

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی سكرتێری په‌رله‌مان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ی گۆڕی. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ هۆتێل رۆتانا له‌ شارى هه‌ولێر پانێڵى ئافره‌تی سه‌ركرده‌ به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ى نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌هۆتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر به‌شدارییان له‌پانێڵێكی ئافره‌تی سه‌ركرده‌، كه‌له‌لایه‌ن ئینستیوتی حكومڕانی كه‌نه‌دی به‌سپۆنسه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رێكخرابوو. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی دەزگای کۆنراد ئەدێناوەر شتیفتۆنگ له‌پارتی كریستیانی دیموكراسیی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌زگاى كۆنراد ئه‌دینهاوه‌ر شتیڤینگ، له‌پارتی كریستیانی دیموكراسیی ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌رمینیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌

ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، به‌ئاماده‌بوونی فاهیک کەمال سێرانیان، پەرلەمانتاری ئەرمەنی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازییان لە باڵێۆزی ئه‌رمینیا له‌ عێراق، هراچیا پۆلادیان، کرد کە بەمەبەستی بیناکردنی کڵێسەیەکی نوێ لە عەنکاوە سەردانی کوردستانی کردووە. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان كۆبۆوه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/28، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری سه‌رجه‌م لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌یمانگه‌ی دیپلۆماسیی و ئه‌كادیمیی ڤیه‌ننا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/25، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی په‌یمانگه‌ی دیپلۆماسیی و ئه‌كادیمیی ڤیه‌ننا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی تۆماس رۆ، پرۆفیسۆرو سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له‌ په‌یمانگه‌كه‌ و شاندی یاوه‌رى. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ رووداوەکەی موسڵ دەنێرێت

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات کە به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێککەوتنی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان راگەیاند

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: "لایەنەکان بەپێی رێککەوتنی نێوانیان سەرۆك و جێگر و بڕیاردەریان بۆ هەر 15 لیژنە هەمیشەییەكه‌ى پەرلەمان هەڵبژارد". (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران

دوای ئه‌وه‌ى رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/3/18، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/3/19، سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هه‌میشه‌ییه‌کانی پەرلەمان هەڵبژێردران. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

له‌دیداری نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنامی كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانى كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان رۆژى 8ى مارس له‌ ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ى مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و رۆلی ئافره‌تانى كوردستان له‌ خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناو رزگاریی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رزده‌نرخێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی كۆمارى چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى چینی میللی ده‌كه‌نه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان : "رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك رێگری له‌كاره‌كانی چاودێریی دارایی بكه‌ن"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ رووی چاودێریكردنى دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ رووی یاساییه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كریستیان و ئه‌رمه‌ن، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.عچید یوسف میری، به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌ستپێكردنی چاكسازی له‌ناو په‌رله‌مان
كاروبارى ئیداری و دارایى ناو په‌رله‌مان رێكده‌خرێته‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/2/27، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی منى نبى قادر، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ 26/2/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ خاتوو كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 21/2/2019، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌

سه‌باره‌ت به‌ بۆمبباراكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) له‌ كۆیه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زياتر...)

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها (زیاتر...)

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌رچوواند

به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15/8/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی ده‌رچوواند. (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى ده‌رده‌بڕێت

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى، سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌رمانی خراپ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌قی پشتگیرییه‌كه‌: (زياتر...)

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنی چله‌ی هاوین له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی چله‌ی هاوینى ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ خاتوو مه‌لیكه‌ مه‌زان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی (زیاتر...)

شاندێك به‌نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/7/2018، خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسیگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ شاندێكی كه‌سایه‌تییه‌كانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كرد. (زیاتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌شاندێكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ یوئێن ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازی له‌شاندێكی سه‌نته‌ری ئورسام بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی توركی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی په‌رله‌مان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی (زياتر...)

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان كۆنفڕانسی ده‌وڵه‌تسازی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/7/2018، به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆنفڕانسی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئینیستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مێری) له‌ژێر ناوونیشانی (زياتر...)

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وسكرتیری پەرلەمان كۆنفراسێك دەربارەی داڕێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی سازدەكرێت

ئەمڕۆ 27/6/2018 بە ئامادەبوونی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، كۆنفرانسێك لە ژێر ناوونیشانی " دەوڵەتسازیی: دارێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان" لە شاری دهۆك سازكرا

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانی تایبه‌ت

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

سكرتێرى پەرلەمان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/5/29، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆى لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا کرد، کە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران جاک لۆ پرستی، سەرۆکی وەفدەکە و (زياتر...)

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 23-5-2018، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ مونیارادزى موتسى، به‌رپرسى به‌شى سیاسیی له‌ یۆنامی و لیان سه‌نس بیرى، ڕاوێژكارى سیاسى. (زياتر...)

لە پەرلەمانی كوردستان وۆركشۆپێك لە بارەی سیستەمی حوكمڕنی بەرێوەچوو

ئەمڕۆ 22/4/2018، بە ئامادەبوونی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، وۆركشۆپێك بە ناوونیشانی" داڕشتنەوەی سیستەم و پەیكەری حوكمڕانی چارەسەری خۆماڵی بۆ كێشەی خۆماڵی" ، كە بە هەماهەنگی نێوان ئینستتیۆتی MERI و سەنتەری توێژینەوە لە پەرلەمانی كوردستان رێكخرابوو، بەرێوەچوو.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان جەژنی سەری ساڵی ئێزدی پیرۆزدەكات

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین. ئۆمێدەوارین هەموو ساڵێكیان جەژن و خۆشی بێت لە سایەی ئاشتی و ئارامی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك دەكات

ئەمڕۆ 10/4/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك كرد

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زياتر...)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/4/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. (زياتر...)

شاندی په‌رله‌مان له‌ پاریس به‌شداری له‌ پیرۆزکردنی نه‌ورۆز و پێشانگای کاره‌ساتی عه‌فرین ده‌كات

شه‌وى 21/ئادارى/2018، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، به‌شداریی له‌ مه‌ڕاسیمی پیرۆزکردنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشانگای مه‌رگه‌ساتی عه‌فرین کرد. (زیاتر...)

شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسی کوردی كۆبۆوه‌

ڕۆژی ٢١ی ئادارى/2018، له ‌چوارچێوه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ باڵه‌خانه‌کانی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی که‌ پێکهاتبوو له‌ سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسی کوردی و ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ به‌ڕێوه‌چوو. (زیاتر...)

123

رۆژمێرى رووداوه‌كان