هه‌واڵی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە ئەندامی پێشووی پەرلەمان "حازم میر تەحسین بەگ" دەكات

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتانم پێگەیشت. پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و باوكی بەرێزتان " میر تەحسین بەگ" میری ئێزدیان و خانەوادە و كەسوكاری ئێوەی بەرێز دەكەین و هاوبەشی غەمتانین

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە ئەندامی پەرلەمان "شوكریە شێخانی" دەكات

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەرێزتانم پێگەیشت. پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی غەمتانین. لە خوای گەورە داواكارین ئەمە دوا كۆستتان بێت و خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی ژاپۆن كۆده‌بێته‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی گروپی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی ژاپۆنی كوردستانی به‌رێوه‌چوو، جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌ رۆلی وڵاتی ژاپۆن كرد بۆ ئه‌م هاوكارییانه‌ی كه‌ پیشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كردووه‌. جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دیداره‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵی ژاپۆن روونكرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواره‌كان

چله‌ى ماته‌مینى په‌رله‌مانتاری پێشوو سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا له‌ سۆران به‌رێوه‌چوو

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 21/ 2/ 2017 دكتۆر جه‌عفه‌ر ایبراهیم ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ یاوه‌رى شاندێكى په‌رله‌مان به‌شداریانكرد له‌ مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتارێكى پێشه‌كه‌ش كرد و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى په‌رله‌مانتاری كۆچكردوو سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا كرد.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یادی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەكات

پەرلەمانی كوردستانیش لەسۆنگەی بروای بەمافە پیشەیی و دیموكراسییەكانی خەباتی رێكخراوەیی بەگشتی و قوتابیان و لاوان بەتایبەتی، لەدانیشتنی 19/9/1999 دا بڕیاری ژمارە (10)ی پەسەندكرد، كە رۆژی 18ی شوباتی هەموو سالێكی بە رۆژی قوتابیان و لاوان ناوزەدكرد

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی ئافره‌تانى له‌ كایه‌ سیاسی و كارگێرییه‌كاندا به‌رزنرخاند

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/2/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ د.ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كرد

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كرد

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدی له‌ ره‌وایه‌تیی مافی كورد كرده‌وه‌ و هیوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی بۆ دۆزی كورد له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستان خواست

جێگری سەرۆكی پەرلەماني كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی قوبروس جەخت لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قوبروس دەكەن

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە " جۆرج كیپریاندیس" نێردەی تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتی قوبروس و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارێكدا، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی بەناوی پەرلەمانی كوردستان و گەلی كوردستانەوە

شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكات

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 13/02/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا، بەسەرۆكایەتی گیوسیپی رۆمانینی سەرۆكی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی ئیتاڵی كرد

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆ جاف خه‌ڵاتده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2017/2/9 ، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى كورد "خه‌سرۆ جاف" كرد.

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی پەرلەمان، كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە راوێژكاران، سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد، بە مەبەستی پێشكەشكردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی سەنتەری ئاشتیی جیهانی لە هەرێمی كوردستان دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەم كار و چاڵاكییانە بە كارێكی پیرۆز و شایانی رێز و دەستخۆشی و پشتگیری وەسفكرد و دووپاتیكردەوە كە پەیامی كوردستان هەمیشە پەیامی ئاشتی بووە و بە ئەزموون سەلمێندراوە كە گەلی كوردستان گەلێكی ئاشتیخوازە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرەخۆشیی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو " وەحید كووڤلی" دەكات

كۆچی دوایی لیوا " وەحید كووڤلی"، كە نموونەی قارەمانیەتی و ئازایەتی بوو لە جەنگی دژی "داعش" دا، خەسارەتێگی گەورەیە، نەك تەنها بۆ ئێوە و بنەماڵە بەرێزەكەتان، بەڵكۆ بۆ گەلی كوردستان بەگشتی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی بۆردی مەدەنی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی بۆردی مەدەنی كرد، كە نوێنەرایەتی 56 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی دەكات

لە دیدارێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، تیشك خرایە سەر رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ كێشەو و گرفتەكانی سیاسی و ئابووری و بەگەڕخستنی هەوڵەكان لە پێناو پاراستنی یەكرێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەكان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یانەی تایكواندۆی " چۆمان" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتدەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە سەرۆك و راهێنەران و یاریزانانی یانەكە كرد بۆ ئەم دەستكەتە مەزنە و هیوای سەركەوتنی گەورەتریان بۆ خواست لەسەر ئاستی قارەمانیەكانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانیشدا

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی كارەساتی 1ی شوبات

ئۆمێدەوارین چیتر گەلی كوردستان دووچاری شەڕ و كارەسات و نەهامەتی نەبتەوە و بە ئیرادەیەكی نیشتیمانپەروەری بەسەر هەموو كێشە و قەیرانەكان زاڵبێت و بە ئاوات و ئامانجەكانی شادببێتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداریی لە مێزگەردێكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن دەكات

لە مێزگەردەكەدا، كە ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی و سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردەكان لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە یاساناسان ئامادەیبوون، گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی یاسای و سیستەمی هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 30/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنە كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەر خرانە بەر باس و گفتوگۆ كە بریتیبوون لە بابەتی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان و كێشەی ئاوی رۆباری سیروان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی ژمارەیەك لە حزبە توركمانەكان دەكات

لە دیدارێكدا، رەوشی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و رەوشی ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان كرا بو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و خۆئامادەكردن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتەك لە ناوچەكەدا

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هۆنەرمەند " دڵشاد نایف" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە هۆنەرمەندی شێوەكاری " دڵشاد نایف عەلی" كرد. لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە هۆنەرمەندی ناوبراو كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی كوردستان پیرۆزدەكات

كەناڵی ئاسمانی كوردستان بە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری راگەیاندن لە كوردستان دەناسرێت و سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامیداوە و ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە برەودان و پاراستنی گیانی یەكڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی زانا و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی لە بواری بەدواداچوونى تاوانەكانی جینۆساید دەكات

لە كۆبوونەوەیەكدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكانی پەیوەندیدار لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەم سەردانەی شاندی ناوبراو بە پشتیوانییەكی ئەكتیڤ لە هەوڵەكانی بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی كە دژ بە پێكهاتەكانی كوردستان ئەنجامدراون وەسفكرد

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مان
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی "سەبیحە ئەحمەد مستەفا" ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە مەبەستی سەرەخۆشیكردن
جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كونسوڵگەری ئێران لە هەولێر دەكات

بە مەبەستی سەرەخۆشیكردن بە بۆنەی كۆچی دوایی ئایەتولڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 10/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك لە ئەندامانی پەرلەمان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە "رزگار جەمال كەریم" سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان و "ئۆمێد نەقشبەندی" بەرپرسی بەشی یاسایی لە یەكێتی بەڵێندەران كرد. لە دیدارێكدا چەند بابەتێكی پەیوەست بە قەیرانی دارایی و پرۆسەی چاكسازی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری قەرەچەكان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە "فاخر حازم ئیسلام" بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری قەرەچەكان كرد، كە یادداشتەكی بە ناوی قەرەچەكان ئاراستەی پەرلەمانی كردستان كرد وتیایدا داوایانكردووە مافەكەیان لە وەرگرتنی ناسنامەو وكارتی نیشتیمانی

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی

هیوادارین لە ساڵی نوێیدا گیانی برایەتی و تەبایی ببێتە بنەمای پتەوی كاركردنی هاوبەشمان و سوود لە دەرفەتەكان وەربگیرێت بۆ زاڵبوون بەسەر كێشە و قەیراەكاندا و دەربازبوون بەرەو قۆناغی راگەیاندی سەركەوتنی مەزن و یەكجارەكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی كاروباری بولگاریا كوردستان دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە "ماجد حەمید تەها" سەرۆكی ئەنجومەنی كاروباری بولگاریا كوردستان و "مایكل جەمیل یەڵدا" ئەندامی ئەنجومەنی كارگیری و " رەنا عەبدولمەجید" بەرێوەبەری راگەیاندی ئەنجومەنەكە كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دووپاتیكردەوە كە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆیی هەرێمی تاكەرێگایە بۆ نەهێشتنی قەیرانەكان و دەبێت سەرجەم لایەنەكان كار لەپێناو سەرخستی ئەم پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزارەنی شادببێتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ستافی بەرێوەبردنی كەناڵی NRT دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەسەر گرینگی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و راگەیاندن بە گشتی كرد بۆ دەستنیشانكردنی خاڵەلاوازەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەی تەندروست بۆ كێشەكان وەك دوو دەستهەڵاتی كاریگەر بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی ویست و خواستیان

لە رۆژی سینەمای جیهانیدا
جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەرهێنەری كورد "حسێن حەسەن" خەڵاتدەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە هۆنەرمەند"حسێن حەسەن" دەرهێنەر فیلمی " رەشەبا" و ژمارەیەك لە ئەكتەرانی ئەو فیلمە كرد، كە چەندین خەڵاتی جیهانیی بەدەستهێناوە وەك باشترین فیلم

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە مەسیحییەكان پیرۆزدەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان و جیهان دەكەین و ئۆمێدەوارین هەموو رۆژەكانیان جەژن و خۆشی بن لە سایەی ئاشتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و دوور لە هەرەشەكانی تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەقینەوەكانی كۆیە ئیدانەدەكات

ئێمە لە كاتێكدا ئەم جۆرە كردەوانە بە توندی ئیدانە دەكەین و بە كارێكی تێكدەرانەی ئاسایش هەرێمی كوردستان دەزانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم دەكەین بە وردی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی، بۆ ئەوەی بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن. لە هەمان كاتدا سەرەخۆشی لە

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیان
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مان ده‌كات

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی "د.ثائر عبدالأحد أوغسطين" ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان ‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ساڵیادی كۆچی دوایی دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مان به‌رز راگیرا

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ 2016/12/17،په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ‌و میوانان ‌و راوێژكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان، ساڵیادی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "مام زه‌ردۆ" دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رز راگیرا كه‌ دوای زیاتر له‌ 40 ساڵ خزمه‌تكردن له‌ دیوانی په‌رله‌مان، ساڵێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵا ‌و رۆژی دایك به‌رز راده‌گرێت

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/12/2016، به‌ ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌كی زۆری میوانان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ مناڵانی شه‌هیدان ‌و راوێژكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له‌ گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان ‌و رۆژی دایك به‌رز راگیرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەژنی رۆژوو لە كوردانی ئێزدی پیرۆزدەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژوو، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خۆشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین كوردانی رەسەنی ئێزدی لە سایەی كوردستانێكی ئازاددا ژیانیان بە سەرفیرازی و ئاسوودەیی بەسەربەرن وچیتر تووشی نەهامەت و دەربەدەری نەبنەوەو

جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداری لە پانێلەكی تایبەت بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 13/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە پانێلەكی تایبەت بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ كرد، كە بە بەشداری و هەماهەنگی نێوان ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ سەر بە یونامی و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و كۆلیژی یاسا و رامیاری لە زانكۆی سەلاحەددین

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر لە موسڵمانان پیرۆزدەكات

لە خوای گەورە داواكارین ئەم بۆنە پیرۆزە بە خێر ‌و خۆشی ‌و چەسپانی واتا و بەها بەرزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و سەركەوتنی یەكجارەكیی گەلەكەمان لەسەر تیرۆریستان و دوژمنانی كوردستان بگەڕێتەوە ‌و كێشە ‌و گرفتەكان بنبڕبكرێن ‌و خۆشگوزەرانی ‌و ئاوەدانی وڵات و ناوچەكەمان بەگشتی بگرێتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە راوێژكاری سیاسیی "UNAMI" دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوزایی لە خاتوو " پێرنیللا رایدن" راوێژكاری سیاسیی لە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عیراق "UNAMI" كرد. لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان باسی رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی ئیئتیلافی نیشتیمانی سووریا دەكات

لە دیدارێكدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەخێرهاتنی شاندەكە كرد و جەختی لەسەر پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرد لەپێناو هەنگاونان بەرەو چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا و پالپشتیكردنی دۆزە ڕەوایەكانی هەموو پێكهاتەكان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خۆشكی گەورەی بەرێزتان "ئەقلیمە خان" مان پێگەیشت. بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز و سەرجەم بنەماڵە بەرێزەكەتان دەكەین و بەشداری غەمتانین. لە خوای پەروەردگار دەپارێینەوە كە جێگەی بەهەشت بێت

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سووتاندی ئاڵای كوردستان لە شاری "عاموودا" شەرمەزاردەكات

ئێمە ئەو كارە بە كارێكی دژ بە سەرجەم گەلی كوردستان دەزانین و شەرمەزار دەكەین، چونكە ئاڵای كوردستان هێمای خوێنی شەهیدان و پێكەوەژیان و ئاشتییە لە هەموو كوردستان، هەروەها هەر كارێكی ئازاردان و توندوتیژی دژ بە هەر تاكێكی كوردستان ئیدانەدەكەین و داوای ئازادكردنی بەپەلەی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆكی هەرێمی پاریس دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " پاتریك كارام" جێگری سەرۆكی هەرێمی پاریس و شاندەكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە " كلود گوسكون" پەرلەمانتار و سەرۆكی گرۆپی دیراساتی كرستیانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرلەمانی فەرەنسا و " سامیا بادات كارام" جێگری سەرۆكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هۆنەرمەند " بورهان زێباری" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە هۆنەرمەندی كورد " بورهان زێباری" كرد. لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە هۆنەرمەندی ناوبراو كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە سیناتۆر "بێرنارد كازو" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە سیناتۆر" نیكۆل دووگانتۆن" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا و " دۆمینیك ماس" كونسۆڵی گشتيی وڵاتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمان " فازل رەئووف سابر" دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 20/11/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازی لە " فازل رەئووف سابر" ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان كرد. لە دیدارێكدا تیشك خرایە سەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گڕۆپێكی چاڵاك لە بواری سۆشیاڵ مێدیا خەڵاتكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/11/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گڕۆپی " شۆڕشگێرێن وڵاتی" كە ژمارەیەكی چاڵاكوانی بواری سۆشیاڵ مێدیا بەخۆوەوە دەگرێت، بە لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان خەڵاتكرد. لە رێورەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون

دروستكردنی گرۆپی دۆستایەتی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی ژاپۆن تاوتوێكرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/11/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە نەوزاد رەشید بێشوونی سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان - ژابۆن كرد. لە دیدارێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كار و چاڵاكییەكانی كۆمەڵەكە باسكران و دواتر ئامادەبووان ڕا و تێبینی خۆیان سەبارەت بە دروستكردنی گرۆپی

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ