لیژنەی شەهیدان سه‌باره‌ت بەمۆنیۆمێنتی شەهیدان له‌گه‌ڵ ئەندازیاری پڕِۆژەکە كۆبووه‌وه‌

15/05/2019 03:29:00 م
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مۆنیومێنتی شەهیدان لەهەولێر، سەعات ۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 15/5/2019، لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژكارانی لێژنەکە، پێشوازییان لە ئەندازیارو دیزاینەری مۆنیۆمێنتەکە  هونەرمەند خوسرەو جاف کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەهۆڵی لێژنە بەڕێوەچوو، سەرەتا بە داتاشۆ کورتە فیلمێک لەسەر سەره‌تای دروستبوونی بیرۆکەی مۆنیۆمێنتەکەو قۆناغەکانی دروستکردنی و تێچووەکەی، لەلایەن ئەندازیار خوسرەو جاف  نیشانی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە درا، پاشان هەریەک لە سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەكه‌، کۆمەڵێک پرسیاریان سەبارەت بە مۆنیۆمێنتەکەو هۆکارەکانی لەبەرچاونەگرتن و گرنگی پێنەدانیی  زیاتر به‌دروستكردنی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خرانەڕوو و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە مۆنیومێنتەکە نۆژەن بکرێتەوەو دووبارە کەموکوڕییەکانی چاک بکرێنەوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریاندا بەدواداچوونی زیاتریشی لەبارەوە بکەن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>