به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو بۆ كێشه‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵ، سه‌عات 10ى به‌یانیى رۆژى یه‌كشه‌ممه 2019/4/28، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى بازرگانانى پێداویستیى كشتو‌كاڵى كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى گوێگرتن له‌كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارى، تیشك خرایه سه‌ر هاورده‌كردنى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌دێن پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌و تاقیگه‌كان بخرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێنانى تاقیگه‌ى تایبه‌ت.
لهبهشێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى به قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندیى هه‌ولێره‌وه بكرێت و له‌نزیكه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بدرێت، له‌گه‌ڵ داڕشتنى پلانى كشتو‌كاڵى به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م كه‌رته.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بڕیارى ئه‌وه‌درا كه هه‌ندێ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بانگهێشتى لیژنه‌كه بكرێت تاكو له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به‌چاره‌سه‌ركردنى كێًشهو گرفته‌كان بكرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كه بڕیارى دا به‌هه‌ماهه‌نگى دروست بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار تاكو ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو لهفرۆشگهكان له‌ناوببرێن.