بەبۆنەی ٨ی مارس لە پەرلەمانی کوردستان سمینارێک بەرێوەچوو

10/03/2019 09:35:00 ص

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٠/٣/٢٠١٩ بە بۆنەی ٨ی مارس بەشی توانا مرۆییەکانی پەرلەمانی کوردستان سمینارێکی گفتوگۆ ئامێزی بۆ عبدالخالق یەعقووبی مامۆستای زانکۆ رێکخست.

لە سمینارەکەدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەشی توانا مرۆییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر سەرچاوەکان و دەرکەوتەکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، و ٨ی مارس وەکو رۆژێکی پرشنگداری مێژوویی بۆ هێنانەدی مافەکانی ئافرەتان لە سەرتا سەری جیهان خرایە روو، پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە بە ڕا و سەرەنج و پرسیارەکانیان سمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>