به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/2/26

24/02/2019 01:51:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/2/26ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمی بڕگه‌ى (1)ی ماده‌ى (16) و ماده‌ى (47)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاسایى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/2/26 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
 
منى نبى قادر                        هێمن احمد حمه‌صالح              د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانى             جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی         سه‌رۆكی په‌رله‌مانی 
كوردستان-عێراق                    كوردستان-عێراق                  كوردستان-عێراق
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان