سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی ١٨/١١/٢٠١٨، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هاوكاریی په‌یمانگه‌ی دیموكراتی نیشتمانی NDI، له‌هۆتێل دیڤانی شاری هه‌ولێر خولێكی دوو رۆژه‌ی بۆ په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد.
له‌رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، كه‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌یبوون، له‌پرۆگرامی سه‌رله‌به‌یانی و له‌دوو وانه‌ی جیاوازدا كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی دیموكراتی NDI، گووترانه‌وه، تیایدا رۆڵی ئەندامی پەرلەمان له نوێنەرایەتی، یاسادانان، چاودێری و گرنگیی پەیوەندیکردن بەهاووڵاتییان و سوودە سیاسییەکانی و سوودەکانی حوکمڕانی و تەکنیکەکانی پەیوەندیکردن بەهاووڵاتییان خرانه‌ڕوو، له پڕۆگرامی ئێواره‌ش له‌دوو وانه‌ی تردا رۆلی لیژنەکانی پەرلەمان له یاسادانان و چاودێری و ئەرکی ئەندامی پەرلەمان لەنێو لیژنە و رۆڵی فڕاکسیۆنەکان، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن خرانه‌ڕوو.
كۆتایی رۆژی یه‌كه‌میش به‌پرسیارو وه‌لامی كراوه له‌نێوان په‌رله‌مانتارن و پسپۆڕانی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی دیموکراتی كۆتایی هات.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش 19/11، پسپۆڕانی په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ڕۆكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانيان له‌چوار وانه‌دا بۆ ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان خسته‌ڕوو.