پڕۆژه‌ یاسای پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى تاووتوێ كرا

10/09/2018 07:20:00 ص
پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9/9/2018، به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروباری یاسایی و كاروباری ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروباری یاساییى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ تێرو ته‌سه‌لى تاووتوێی پڕۆژه‌ یاسای پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستی كرا، كه‌ له‌دانیشتنى ئاسایی ژماره‌ 9 له‌ 21/4/2015ی په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ كرابوو، دوای تاووتوێكردنی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ماده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌، بڕیاردرا راپۆرتی هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه‌  بۆ  سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان