جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی تەندروستی دەكات

27/08/2018 02:58:00 م

ئەمڕۆ 27/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان كرد، بۆ تاوتوێكردنی هەردوو پرۆژە یاسای مافی نەخۆش و ئەنجومەنی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا خوێندنەوەیان بۆ بكرێت و دواتر بخرێنە دەنگدانەوە بە مەبەستی پەسەندكردنیان وەكو دوو یاسای گرنگی پەیوەست بە كەرتی تەندروستی لە هەرێم و چارەسەركردنی كێشەی دەرمان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی لە سەر پێویستی پەلەكردن لە ئامادەكردنی مادەكانی هەردوو پرۆژە بە شێوەیەك كە مافەكانی نەخۆش و لە هەمان كاتدا مافەكانی كارمەندانی سێكتەری تەندروستیش رەچاو بكرێن و رێگە لە پێشێلكاری و گەندەڵی بگیرێت، هەروەها داوای لە لیژنەی تەندروستی كرد بە ووردی مادەكانی ئەم هەردوو پرۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێبكرێن بۆ ئەوەی بەبێ‌ كەموكوری هەردوو یاساكە دەربچوێندرێن.    


رۆژمێرى رووداوه‌كان