په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند

18/07/2018 10:28:00 ص
به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 18/7/2018 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ى ده‌رچوواند.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئیمزای د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موارى سێیه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، ژماره‌ (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوواند.
پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی رۆژی 15/7/2018، دوای ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانى و گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ و ده‌نگدان له‌سه‌رى په‌سندكرا.
مه‌به‌ست له‌هه‌مواركردنه‌وه‌شی هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌رى و به‌رقه‌راركردنی هاوسه‌نگییه‌ له‌ نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچیدا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان