پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/7/2018 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، له‌هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسانه كرا كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كراون، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یانه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و داواكاری و نووسراوانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابووون تاووتوێ كران به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردنیان.