بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان

05/07/2018 01:11:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/9، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ی (17) و بڕگه‌ (1)ى مادده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ژماره‌ (4)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌، ســـاڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی  دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانى عێراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان