جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی قوتابیانی هەردوو زانكۆی حەدبا و نوور كۆدەبتەوە

01/07/2018 09:37:00 ص

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/7/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " عبدالصمد تیلی" سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و نوێنەرانی قوتابیانی هەردوو زانكۆی حەدبا و نوور كرد.

لە دانیشتنێكدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، نوێنەرانی قوتابیانی هەدوو زانكوی ناوبراو ئەو كێشەیان خستەڕوو كە ڕووبەڕووی قوتابیانی هەردوو زانكۆیەكە بووەتەوە سەبارەت بە ئیعتیرافكردن بەو دوو زاكۆیە و یاداشتەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد سەبارەت بەو كێشەیە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی و یاداشتەكەیان ئاراستەی لیژنەی پەروەردە و خوێندی باڵای كرد بۆ ئەوەی زیاتر لەو كێشەیە بكۆڵنەوە و چارەسەری گونجاویش بۆی ببێننەوە، هەروەها پشتیوانی خۆشی بۆ هەر هەوڵێكی دەربڕی كە خزمەت بە قوتابیانی كوردستان بكات.    


رۆژمێرى رووداوه‌كان