جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجومەنی هاوكاریكردنی كرستیانانی عیراق دەكات

12/06/2018 04:10:00 م

ئەمڕۆ 12/6/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجومەنی هاوكاریكردنی كرستیانانی عیراق كرد.

لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی بەخێرهاتنی میوانەكان كرد و تیشكی خستە سەر پێگە و رۆڵی كرستیانان لە هەرێمی كوردستان و عیراق بە گشتی و ئەو گرفتانەی كە لە عیراقدا رووبەڕوویان دەبنەوە  و چۆنیەنی كاركردنی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی شایستە بۆ رێگەگرتن لەو كێشانە. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بە هەوڵەكانی چەسپاندنی مافی كرستیانەكان و ئەو ئازادییەی كە لە هەرێمی كوردستان بۆیان فەراهەمكراوە بە یەكسانی لە گەڵ هەموو پێكهاتەكان كرد ، هەر لە دیدارەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی كرستیانان چەندین پڕسیاریان ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كرد دەربارەی رەوشی سیاسیی عیراق و چەند بابەتێكی تری پەیوەست بە ژیانی كرستیانەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان .


رۆژمێرى رووداوه‌كان