جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق دەكات

10/06/2018 05:13:00 م

ئەمڕۆ 10/6/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " یاكۆب پرادا" باڵیۆزی وڵاتی رۆمانیا لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە " ئەندرێ ستانێسكیو" كۆنسوڵی رۆمانیا لە هەرێمی كوردستان و " سیلڤیو گراماتیكۆ" كونسۆڵی ئابووری.

لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەخێرهاتنی باڵیۆزی وڵاتی رۆمانیا لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد و وتی: " ئەم سەردانەی بالًیۆزی وڵاتی رۆمانیا بۆ پەرلەمانی كوردستان دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئاڵوگۆركردنی بیروڕا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی عیراق بە گشتیی و باسكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی رۆمانیا و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە"، هەروەها جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كورتەیەكی دەربارەی پێكهاتەی پەرلەمانی كوردستان  و ئەو یاسایانەی كە دەریچواندووە پێشكەشكرد. دواتر تیشك خرایە سەر بابەتی هەلبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەو كێشانەی كە لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی سەریانهەڵداوە و لەم بارەیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە دەبێت ئەم كێشەیە بە پشتبەستن بە لۆژیك و یاسا و دەستوور چارەسەربكرێت، چونكە ئەم كێشەیە كێشەیەكی مەترسیدارە بۆ عیراق لە ئێستاو لە ئایندەشدا و ئاماژە بە هەوڵەكانی چارەسەركردنی ئەك كێشەیە كرد و هیوای خواست بە زووتریت كات چارەسەربكرێت.

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان