جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی تۆری پێكهاتەكانی كوردستان دەكات

10/06/2018 03:41:00 م

ئەمڕۆ 10/6/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لەتۆری پێكهاتەكانی كوردستان كرد، كە پێكهاتووە لە نوێنەراتی پێكهاتە ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان.

لەم دیدارەدا، ئەندامانی تۆری پێكهاتەكانی كوردستان یاداشتنامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە تیایدا داوایان كردووە یاسای كۆتا هەمواربكرێتەوە. لە لایەن خۆشییەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەم دەستپێشخەرییە بە هەند وەردەگرین و ئاراستەی لیژنەكانی پەیوەندیدار لە پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەم بابەتە بكرێت و ووتی ئێمە هەمیشە رەچاوی داواكارییەكانی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان دەكەین.


رۆژمێرى رووداوه‌كان