ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆبۆوە

22/05/2018 10:49:00 ص
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی داواکاریی هاووڵاتییان و ئامادەکردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، بەسه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی د.جوان ئیسماعیل عەزیز جێگری سەرۆکى لیژنه‌ و د.ڕێواس فایەق بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەکە کۆبۆوه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لیژنە له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، سەرجەم ئەو داواکارییانەى کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاراسته‌ی لیژنەکە کرابوون تاووتوێکران و بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه‌ درا. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌ نووسینەوەی ڕاپۆرت سەبارەت بە پڕۆژە یاسای پەروەردەو خوێندن کە لەلایەن فراکسیۆنی زەرد پێشکەش کرابوو و لە ٣/٩/٢٠١٤ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرابوو و لەلایەن لێژنەکەوە ڕاپۆرتی تایبەت بەم پرۆژە یاسایە نووسرایەوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان