بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان

19/05/2018 01:41:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/5/21، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی  حوكمى بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) و بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشتنی ژماره‌ (1) ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق،  له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی2018/5/21 ، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان