به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ کونسوڵى وڵاتان کۆبۆوە

06/03/2018 11:43:00 ص
ئەمڕۆ سێشەممە 6/3/ 2018، بە سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان، لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم، لە تەلارى پەرلەمان، لەگەڵ نوێنەرى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "کۆبوونەوەى لەمجۆرە گرنگى تایبەتیى خۆى هەیە و رۆڵى پەرلەمانى کوردستان لە پەیوەندیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتان روونە و بەردەوامیش دەدەین بەو پەیوەندییانه‌".
 
 
 
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسى لە رۆڵى نوێنەرى وڵاتان کرد له‌ گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو نەهامەتییانەى بەرامبەر گەلى کورد بە گشتى و ژنان بەتایبەتى ئەنجامدراوە.
پاشان ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکى لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، روونیکردەوە کە زیاتر لە سێ هەزار منداڵ و ژنى ئێزدى کە لە شەڕى چەکدارانى داعش ونبوون تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە و رایگه‌یاند: "داواى هاوکارى لە نوێنەرى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ کارکردن لەسەر ئەم کەیسە، لەماوەى رابردوودا لیژنەکەمان سەردانى مەیدانیى بەشێک لەو ناوچانەى کردووە کە لە رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر تیایدا روویداوە و پێشێلشکارى بەرامبەر ژنان و مندڵان ئەنجامدراوە".
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان