له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی
لیژنه‌ى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌

12/02/2018 12:15:00 م
به‌مه‌به‌ستى دانانی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و ئیمتیازات، سه‌عات (10) به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی  كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌.
 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى خانه‌نشینى و ئیمتیازات كرا به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رێكاره‌كانی خانه‌نشینبوون له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی خانه‌نشینی و ئیمتیازات به‌جۆرێك رێكده‌خرێت و سه‌رجه‌می كێشه‌كانی خانه‌نشینی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاماده‌ بكرێت و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ نێو به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی و په‌سندكردنی.

رۆژمێرى رووداوه‌كان