به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و گۆڕێنه‌وه‌ى بیروڕا سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساى ئه‌نجوومه‌نى پزیشكى ، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی مریه‌م سه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌قیبى سه‌ندیكاكانى پزیشكى كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوو، به‌وردى گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى ئه‌نجوومه‌نى پزیشكى كرا و له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم و نه‌قیبى سه‌ندیكاكانى پزیشكى چه‌ندین راوبۆچوون و تێبینى خرایه به‌رده‌م لیژنه‌كه بۆئه‌وه‌ى یاساكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت و له راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌دا جێگه‌ی بكرێته‌وه.