لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

07/02/2018 10:18:00 ص
كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و ئیمتیازاته‌كان به‌رده‌وامه‌  و راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/2/2018، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ماده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر ماده‌ و بڕگه‌كان خسته‌ڕوو له‌ پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پڕۆژه‌كه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ئامانجى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌یه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی نوسینه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و خستنه‌ نێو به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردنی و په‌سندكردنى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان