لیژنه‌ى ئافره‌تان تاووتوێى ره‌وشى ئافره‌تان ده‌كات

29/01/2018 08:55:00 ص
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و دانانى میكانیزمێك بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ى توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2018/1/29، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی گرووپى ژیان كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان كراو هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى چڕكرانه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك تا رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان كه‌مبكرێنه‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ته‌واوى ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارى و پشتیوانییه‌ك بۆ شانده‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك و ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه‌ له‌خزمه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌كان بێت و تیایدا مافى ئافره‌تان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678