هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆقاندن (تیرۆر) گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا

10/01/2018 12:39:00 م
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018 ، له‌ هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌ڵایه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و ڕاویژكاران و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران سازكرد.
سه‌ره‌تا ڕِێكخراوی هارتلاند كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووان و په‌رله‌مانتاران بۆئه‌وه‌ی له‌ هه‌مواری یاساكه‌ سوودی لێببینن و خاڵه‌كانیان جێگاى بكرێته‌وه‌ له‌ناو هه‌مواری یاساكه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان باسیان له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و یاسایه‌ كرد له‌ كاتی جێبه‌جیكردنیدا و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤی نیوده‌وڵه‌تی بگونجی,
دانیشتنه‌كه‌ش به‌كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ كۆتاییهات. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789