لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ گفتو گۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

10/01/2018 08:59:00 ص
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 10/1/2018 ، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆ ساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی شیلان شێخ جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كانیان زۆر كه‌م بێت, چونكه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی وڵات ده‌پارێزن.
له‌ هه‌مان كاتدا باس له‌ چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرا و وه‌ك لیژنه‌ پشتگیریی ته‌واوی چاكسازییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا كه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدابن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و كۆبوونه‌وه‌ی دیداری زۆر ئه‌نجام بده‌ن. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789