لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

09/01/2018 09:24:00 ص
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/1/2018، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى لیژنه‌ و  ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانى لیژنه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا پلان و كارنامه‌ی ساڵی تازه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا كه‌ چۆن بتواندریت به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كێشه‌و داواكاری و سكاڵای هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر بكرێن كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ ده‌كرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان تاووتوێ بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان ئاسایی بكرێته‌وه‌ و پشتگیریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789