لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت و رێكخراوێكى ئه‌لمانى كۆبوونه‌وه‌

07/01/2018 02:37:00 م
سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 7/1/2018، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوى پردى ئاسمانیى ئه‌لمَانى عێراقى كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان له‌ ژنان و ئافره‌تانى رزگاربووى ده‌ستى داعش و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ تا ئێستا بێسه‌روشوێنن له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كرا، به‌تایبه‌تى ئافره‌تانى ئێزدیى ده‌ڤه‌رى شنگال. 
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیاز خرایه‌ڕوو و  هه‌مووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ بڕیارێك بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ وه‌ك بڕیارێك ده‌ربچوێندرێت و ئه‌وانیش وه‌كو لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ بتوانن له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه‌ پێكبهێندرێت و بتوانن هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ جێبه‌جێكردنى بنرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا له‌داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و رێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بكرێت بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789