لیژنەی تەندروستی راپۆرتێك لەسەر پرۆژە یاسایی ئەنجومەنی پزیشكی ئامادە دەكات

03/01/2018 04:55:00 م

لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە راپۆرتێك لەسەر پڕۆژە یاسایی ئەنجوومەنی پزیشكی ئامادە دەكات و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە3/1/2018، لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە بە سەرۆكایەتی زولفا محمود، سەرۆكی لیژنەو  جێگر و بڕیاردەری لیژنە و ئەندامانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەسەرەتای كۆبوونەوە لەلایەن بڕیاردەری لیژنە پڕۆژە یاسایی ئەنجوومەنی پزیشكی خوێندرایەوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان دوای گفتوگۆی یەكەم ئاراستەی كردوون و بۆ ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەكە.

بەشداربوانی كۆبوونەوە ماددە ماددە گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەكە كرد و راپۆرتێكی وردیان لەسەر پڕۆژەكە ئامادە كرد.

پڕۆژە یاسایی ئەنجوومەنی پزیشكی كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە ئاراستەی لیژنە پەیوەندارەكان كراوە و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیك بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان بۆ گفتوگۆ و پەسندكردنی.

پڕۆژەكە بۆ باشتركردنی كەرتی تەندروستیە لە هەرێمی كوردستان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789