سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەرساڵی نوێ‌ لە كوردستانییان پیرۆزدەكات

31/12/2017 01:29:00 م

لە پەیامێكی پیرۆزباییدا، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و سەرجەم گەلانی ئاشتیخواز لە جیهان دەكات، ئەمە دەقەكەیەتی:

 بەبۆنەی سەرساڵی نوێی زایینییەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردستان بەگشتی و خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدان و پێشمرگە قارەمانەكانی كوردستان بەتایبەتی و هەموو گەلانی ئاشتیخواز لە جیهان دەكەین.

هیوادارین ساڵی نوێ‌ " 2018 " ببێتە ساڵی تەبایی و یەكریزی گەلی كوردستان و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و خۆشگوزەرانی لە كوردستانی خۆشەویستدا بەرقەراربێت و گیانی برایەتی ببێتە هەوێن و بنەمای پتەوی كاركردنی هاوبەشمان لە پێناو دەربازبوون لە كێشە و گرفت و قەیران و قۆناغە سەختەكان، بەرەو قۆناغێكی پرشنگدار بۆ گەلی كوردستان.

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

31/12/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789