جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە ژمارەیەك لە دادوەران و مافپەروەرانی كوردستان دەكات

17/12/2017 02:33:00 م

ئەمڕۆ 17/12/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەك لە دادوەران و مافپەروەران و لێكۆلەرانی دادی و پارێزەرانی كوردستان كرد.

لە سەرەتای دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ناوی پەرلەمانەوە بەخێرهاتنی شاندەكە كرد و باسی رۆڵی گرنگی دەسەڵاتی دادوەری كرد لە پێشخستی سیستمی دادپەروەری لە كوردستاندا، هەروەها رۆڵی لە پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان. لە لایەن خۆشیەوە  خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان وتی: دەكرێت پێداچوونەوەی زیاتر بكرێت بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمانی كوردستان ئەم ئەركە بە هەند وەردەگرێت.

لە دیدارەكەدا خەخت لە سەر پێویستی بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری لە رێی یاسا كرا، هەروەها تەئكیدیش لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەلات كرا . 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789