جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێز له‌ به‌ڕێَوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران ده‌نێت

11/12/2017 04:00:00 م
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/12/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی شێخ محه‌مه‌د صادق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌شقی مه‌لا كه‌وكه‌س، به‌ڕێَوه‌به‌ری  فه‌رمانگه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌سۆران و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانى گه‌یانده‌ شانده‌كه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌و بێ جیاوازی خزمه‌تی شه‌هیدانیان كردووه‌ و ماڵ به‌ ماڵ پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردوون و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵساون به‌دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌لوپه‌لی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران كه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌لایان بووه‌ و دوای شه‌هیدبوونیان به‌جێماون و ستافی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ هه‌ڵساون به‌كۆكردنه‌وه‌یان و پاراستنیان له‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كدا.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان سوپاس و خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان و به‌ڵێنیاندا هه‌میشه‌ له‌خزمه‌ت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندابن .
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،  دیاریی رێزلینانی پێشكه‌ش به‌به‌ریَِوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران و شاندی یاوه‌رى كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌یان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان له‌ شارۆچكه‌ی سۆران دروستیان كردووه‌.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789