جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

28/11/2017 09:38:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2017 ، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازییان له‌  محه‌مه‌د عاكف، كونسولی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری هه‌میشه‌یی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ خێرهاتنی كونسوڵى گشتیی توركیای له‌ هه‌رێمی كرد كه‌ بۆ مالئاوایی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌ بارودوخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقداهه‌یه‌ كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رۆلی خۆی هه‌ستا له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا و به‌ دوو ئاڕاسته‌ كار ده‌كات یه‌كیان پشتگیری و هامه‌هه‌نگی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بۆ چاكسازیی راسته‌قینه‌ و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌وه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای لیكتیگه‌یشتن و دیالۆگ ،
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسى حكومه‌تی توركیای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رابڕدوو هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و ئاواره‌كان و ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ی رابڕدوو و داوای كرد پرۆسه‌ی ئاشتی درێژه‌ی هه‌بێت و چیتر خوین نه‌رَِژێت، چونكه‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشت لایه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رله‌م دانیشتنه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌مبارین به‌ مالئاوا و جێیهیشتنى كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و سوپاسى رۆلی كونسوڵی توركیا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی داوه‌ بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و گه‌لی توركیا هه‌روه‌ها داوای كرد چۆن له‌ماوه‌ی رابڕدوو رۆلی خۆی بینیوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ درێژه‌ پێبدات له‌ماوه‌ی داهاتوو له‌ پۆستی نوێدا.
له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د عاكف كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ و قبووڵكردنی ئه‌م مێواندارییه‌ و ئاماژه‌ی به‌كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی توركیا كرد كه‌ له‌ماوه‌ی چوار سالًَی رابڕدوو ئه‌نجامی داوه‌ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی توركیا له‌ بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی هه‌روه‌ها باسی له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقدا و گوتی بۆ توركیا له‌گه‌ڵ ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان  و گرنگه‌ كێشه‌كانی به‌ دیالۆگ و به‌ گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌روه‌ها ئاسایشی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بۆ گشت لایه‌كمان به‌سووده‌ .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789