لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

28/11/2017 09:20:00 ص
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2017، لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان به‌سه‌رپه‌رشتیی قاره‌مان قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسیى هه‌رێم و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا، كه‌ لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ راسپێردرابوو.
له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  ژماره‌یه‌ك نووسراو كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و ئه‌و نووسراوانه‌ى كه‌ پێویست بوو وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووى لیژنه‌كه‌ دانرا و ئه‌ندامانى لیژنه‌ باسیان له‌چه‌ند پرسێك كرد كه‌ ئاراسته‌یان كراوه‌ و پێویسته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى لیژنه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان