جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كۆنسوڵخانەی میسر دەكات

26/11/2017 03:03:00 م

بە مەبەستی پێشكەشكردنی پرسە و سەرۆخۆشی بۆ گەل و حكومەتی وڵاتی میسر، كە لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە "سینا" سەدان كەس بوونەتە قوربانی، ئەمرۆ 26/11/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، سەردانی كۆنسوڵخانەی میسر لە هەولێریان كرد و لە لایەن كۆنسوڵی میسر و ستافی كۆنسوڵخانە پێشوازیی كران.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە رێگەی كۆنسوڵخانەی میسر سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكی سینا وسەرۆك وگەلی ئەو وڵاتە بەگشتیی كردو هیوای چاكبوونەوەی بە پەلە بۆ بریندارەكان خواست و پشتگیری گەلی كوردستان بۆ گەلی میسر دەربڕی لە شەری دژی تیرۆردا. لە لایەن خۆشیەوە كۆنسوڵی میسر سوپاسی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد بەرامبەر ئەم هەڵوێستە و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی كرد.

لە لایەكی ترەوە تیشك خرایە سەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانی چارەسەركردنیان، هەروەها جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان