به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی په‌رله‌مانی كوردستان، به كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت بهپێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و محه‌مه‌د عه‌لی یاسین، ئه‌ندامى لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك لهراوێژكارانی په‌رله‌مان، له‌هۆتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بوونیان، له‌وته‌یه‌كدا مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئێمە لەدەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و لەسەر پێشنیازی زۆربەی فراكسیۆنەكان، بەپێویستمان زانی ئەم دانیشتنە تایبەتە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز ڕێكبخەین، بۆئەوەی لەنزیكەوە لەسەر ژمارەیەك لەپرسی هەنووكەیی و گرنگ، كەجێگەی بایەخی هاوبەشی ئێمەن، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكەین"، هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌رك و هه‌وڵ و ماندووبوونی كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانى له‌هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتیوانیی وڵاته‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌و رایگه‌یاند: "بەردەوامیی ئێوەی بەرێز لەكارەكانتان لەهەرێمی كوردستان مایەی خۆشحاڵی و ستایشی خەڵكی كوردستانەو ئاماژەیەكی دیارە بۆ پێگەی دەستووری و یاسایی و سیاسی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆیە داوا دەكەین هەبوونی ئێوە بەردەوام بێت و بەهێزتریش بكرێت".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسى له‌بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق و پێشێلكارییه ده‌ستوورى و یاساییه‌كانی به‌غدا دژ به‌هه‌رێمی كوردستان كرد له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و رایگه‌یاند: "بەداخەوە لەدوای گشتپرسی، خەڵكی كوردستان بینیمان چۆن هێزی لەشكریی و فشاری ئابووریی دژی ئیرادەی گەلی كوردستان بەكارهێنراو باری سیاسی-یش زیاتر لەجاران ئاڵۆزبوو و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا كەوتووەنەتەوە سەر لێواری هەرەسهێنان و پرۆسەی دیموكراسیش بەرەو دواوە هەنگاوینا".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراقدا كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان و رایگه‌یاند: "ئێمە هەمیشە داوای دانووستاندنمان كردووە، بەڵام بەغدا بەردەوام مەرجی پێشوەخت دادەنێت و كۆسپ بەرامبەر دانووستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دروست دەكاتەوه".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه ده‌ستوورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌و خێرا بۆ ئه‌و كێشانه كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "تائێستا بەغدا بەناڕەوا مامەڵەی لەگەڵ ئەم بابەتە كردووەو ناكرێت چیتر ئەو نادادپەروەرییە بەردەوام بێت". هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی په‌له‌كردن لەپەسەندكردنی یاسای (المجلس الاتحادی) كرده‌وه، بۆئەوەی ببێتە گەرەنتی بۆ گشت پێكهاتەكانی عێراق، عێراقێك كە لەسەر بنه‌ماى شەراكەت و تەوافوق بنیادبنرێتەوە.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داوای لهكونسوڵ و نوێنه‌رى وڵاتان كرد كه‌هاوكاربن و به‌شێك بن لەچارەسەر.
دواتر خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌كارو چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان كرد دوای دهستبهركاربوونهوهى و رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى كه له‌رابردوودا به‌سه‌ر په‌رله‌مان داهات و بووه‌هۆی په‌كخستنی خواستی هیچ لایه‌كمان نه‌بووه‌و پێویسته په‌رله‌مان به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت".
هه‌روه‌ها باسی له‌پرسی ریفراندۆم كرد‌و به‌مافێكی رهواو دیموكراسییانه‌ی زانی بۆ هه‌ر گه‌لێك بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی بدات و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشی به‌پێشێلكردنی ده‌ستوور نه‌زانى و پێی وابوو كهدهرئهنجامهكانی ده‌بنه‌هۆی ده‌ستپێكردنی دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌وه‌ك قووڵكردنهوهیان و فشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراقدا كرده‌وه.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناویه‌تی پێشێلكردنێكی ته‌واوی ده‌ستووره بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنى دوێنێی خۆیدا 18 راسپارده‌ی ده‌ركرد سه‌باره‌ت بهپێشلكارییه ده‌ستوورییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و رایگه‌یاند: "پێمان وایه مانه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌مجۆره له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراقدا نییه به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، له‌ده‌ستووردا سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌و پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات".
له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان داوای له كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد كهرۆلیان هه‌بێت له‌هه‌رچی زووتر ده‌ستپێكردنی دانووستاندن و دانانی سنوورێك بۆ پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی عێراق.