جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە دوو وەرزشوانی دیاری كوردستان دەكات

15/11/2017 11:59:00 ص

ئەمڕۆ 15/11/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە " نالە سووپەر" وەرزشوان وراگەیاندنكار و "چریسك یونس" وەرزشوانی دیاری هەرێمی كوردستان كرد.

لە دانیشتنێكدا، باس لە رەوشی وەرزشی لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش وەرزشی كچان و رۆڵی وەرزش لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەموو ناوچەكانی كوردستان و وڵاتانی دەرەوە كرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانیكردنی پەرلەمان بۆ بواری وەرزشی دووپاتكردەوە و جەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوونی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان بە كۆسپ وئاسەنگەكان و كێشەكانی بواری وەرزشی لە كوردستان كرد.   


رۆژمێرى رووداوه‌كان