پڕۆژه‌ یاساى ئاو ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت

05/11/2017 12:23:00 م
به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاو و به‌كارهێنانى وه‌ك سه‌روه‌تێكى گه‌وره‌، سه‌عات (10:30)ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/11/2017، هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.
 له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆژه‌ یاساى ئاو‌، كه‌ (8) به‌ش و (35) مادده‌ى یاسایی له‌خۆده‌گرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌وه‌ تاووتوێ كرا و پاشان به‌كۆى ده‌نگ بڕیاردرا پرۆژه‌ یاساكه‌ ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكرێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى راوبۆچوونى ئه‌وان چونكه‌ له‌یاساكه‌دا باس له‌دروستكردنى فه‌رمانگه‌ى ده‌سته‌ى ئاو ده‌كات.

رۆژمێرى رووداوه‌كان