سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە راوێژکاری سیاسیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ‎

02/11/2017 11:18:00 ص
سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢/١١/٢٠١٧، خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە راوێژکارانی پەرلەمان، پێشوازیی لە خاتوو ئان کریستین، راوێژکاری سیاسی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد. 
‎لە دیدارێکدا سەرەتا راوێژکاری سیاسیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ رەخساندنی ئەو دەرفەتە و پێشوازییە گەرمە.
دواتر لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو ئەو پێشھاتانەی ئەمدواییەی ناوچە جێناکۆکان بەگشتی و دۆخی کەرکووک بەتایبەتی و رۆلی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەپرسی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەپێی پسپۆڕییەکان بەسەر ھەر سێ دەسەڵاتەکەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەری و چۆنیەتیی پەسندکردنی یاساکە و وادەی جێبەجێکردنی کرا. ‎
ھەر لە دیدارەکەدا باس لە شێواز و چۆنیەتیی دەستپێکردنی دانووستاندنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا کرا و لەلایەن خۆیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە دانووستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند لە رێگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بێت کە نوێنەرایەتیی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەروەھا دانووستاندنەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و لەژێر چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت و رایگەیاند: "پێمان وایە لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاکە لایەنە کە بتوانێ دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی بەغدا بکات".
ھەر لەدیدارەکەدا سکرتێری پەرلەمان جەختی لەسەر یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە و ئەمەی بەخاڵێکی بەھێز دانا بۆ دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی ناوەند کەپێی وابوو بەیەکدەنگی و بەیەکڕیزی دەتواندرێ دەسکەوتی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان بەدەست بھێندرێت، ھەروەھا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەیی ١٤٠ی دەستووری عێراق تایبەت بەناوچە کێشە لەسەرەکان کردەوە و رایگەیاند: "پێویستە رێًککەوتنێک لەنێوان ھەرێم و بەغدا بکرێت کە دڵنیایی بداتە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەمەودوا ھەرێمی کوردستان شەریکی فیعلی بێت و لەمەودوا بڕیارەکان لە پەرلەمانی عێراق بە تەوافوق تێپەڕێندرێن". ‎لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە پرسی مووچە و ناردنی لەلایەن حکومەتی فیدرالیی عێراقەوە لەسەر زاری حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق و پێشوازیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەو بڕیارەی حکومەتی ناوەند کرا.
‎ھەر لە دیدارەکەدا پرسی گۆڕینی سیستەمی سیاسیی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراو لەلایەن حۆیەوە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "دوای پەسەندکردنی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بەسەر دامەزراوە دەستورییەکانی تری ھەرێم دەرفەتێکی گونجاوتر ھەیە لەبەردەم فراکسێۆنەکانی پەرلەمان بۆ گورینی سیستەمی سیاسیی کوردستان بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی".

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789