جێگری سەرۆكی پەرلەمان: دەبێت رێگە یاساییەكانیش بگرێنەبەر بۆ رێگەگرتن لە پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی

26/10/2017 01:22:00 م

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە دادوەر سیروان میراودەلی سەرۆكی دادگای دەربەندیخان و پارێزەری نێودەوڵەتی سەلام عەبدوڵڵا ئەحمەد كرد.

لە دیدارێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، باس لەو پێشلكارییانە كرا كە هێزەكانی حەشدی شەعبی دژ بە خەڵكی سڤیلی كوردستانیان ئەنجامداوە و بووەنەتە هۆی شەهیدبوونی سەدان كەس و  ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و وێرانكردن و خاپووركردنی دەیان ماڵ، كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە بەڵگەوە چەندین راپۆرتیان لەم بارەیە وە بڵاوكردووەتەوە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەئكیدی كردەوە كە دەبێت بە هەموو شێوەیەكی یاسایی و بە هەماهەنگی نێوان گشت لایەنەكان كار بكرێت بۆ رێگەگرتن لەو پێشێلكاریانە. هەر لەم دیدارەدا جەخت لەسەر پێویستیی كۆكردنەوی ئەو دیكیۆمێنتانە كرا دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789