بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

17/10/2017 03:08:00 م
دواى دواخستنى دانیشتنی ژماره‌ (3)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 18/10/2017 بۆ كاتێكی نادیار به‌هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوى هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا بڕیاریدا كه‌ دانیشتنی ناوبراو له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
دواى دواخستنى دانیشتنى ژماره‌ (3)ى ئاسایى رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 18/10/2017 به‌هۆى بارودۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) و مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ناوبراو له‌واده‌ى خۆى ئه‌نجام بدرێت له‌ كاتژمێرى (2)ى پاشنیوه‌ڕۆ، تكایه‌ له‌ كاتى دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی 
كوردستان-عێراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان