ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لهبانگهێشتنامهیهكدا گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی خولی پاییزه كه بڕیاربوو كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 18/10/2017 به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشتنامهكهیه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمى بڕگه (2) له مادده‌ى (17) و مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به دواخستنی دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 18/10/2017، بۆ كاتێكی نادیار.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانى عێراق