پرسەنامەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال

03/10/2017 06:40:00 م

بەداخ و پەژارەیەكی‌ زۆرەوە هەواڵی‌ كۆچی دوایی بەرێز سەرۆك "مام جەلال تاڵەبانی" سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتیمانيی كوردستانمان بیست. بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەرۆك " مام جەلال" و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرجەم كادیر و ئەندامانی و تەواوی گەلی كوردستان دەكەین  و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

 خوالێخۆشبوو  سەرۆك "مام جەلال" سەركردە و‌ كەسایەتیەكی مەزن و كاریگەر بووە لە خەباتی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەركردە دیموكراسیخوازەكانی دیكەدا، ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لە دامەزراندن و پاراستنی دەزگا دیموكراسی و شەرعییەكانی كوردستان و چەسپاندنی  دیموكراسی و پاراستنی دەستوور و تەوافوق لە عیراقدا.

بە كۆچی دوایی سەرۆك " مام جەلال"، گەلی كوردستان و عیراق سەركردەیەكی گەورەی خەباتی سیاسی و دیموكراسی كوردستان و عیراق لەدەستدا و كۆست و خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ میللەتەكەمان. هیواخوازین هیوا و ئاواتی سەرۆك " مام جەلال" و ئامانجە پیرۆزەكەی گەلەكەمان، بە یەكریزی و یەكدەنگی بێتەدی، بۆ ئەوەی گیانی سەرۆك " مام جەلال" و سەرجەم شەهیدانی كوردستان شادببێت.

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

3/10/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان