جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە نوێنەرانی" ماڵی كورد لە رووسیا" دەكات

27/09/2017 05:22:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/9/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی" ماڵی كورد لە رووسیا"، كە گرۆپێكی گەورەی كوردە و ژمارەیەكی زۆری ئەندامان لە كوردانی وڵاتانی رووسیا و یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بە خۆوەوە دەگرێت.

لە دانیشتنێكدا، یە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان كورتەیەكی دەربای رەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی ریفراندۆم و هەوڵەكانی سەركردەی سیاسیی كوردستان و گەلی كوردستان بەگشتی بۆ تێپەركردنی قۆناغی ئێستا و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان لە رێگەی دانوستان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ. لە لایەكی دیكەوە پەسنی رۆڵی كوردستانیانی دەرەوەی وڵات كرد كە بە جۆش و خرۆش دەنگی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دایەوە و وەفا و ئەمەكی خۆیان بۆ كوردستان دووپاتكردەوە.

لە بەرانبەردا ئەندامانی شاندەكە سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان كرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی گەلی كوردستان لە هەر شوێنێك بن و كاركردن لە پێناو یەكریزییان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان