راگەیەندراوێك لە پەرلەمانی كوردستانەوە سەبارەت بە بۆردومانكردنی ناوچەی نێروەو ڕێكان لە لایەن هێزەكانی توركیاوە

21/09/2017 11:26:00 ص

رۆژی 20/9/2017 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند شوێنەك لە ناوچەی نێروەو ڕێكان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و لە ئاكامدا حەوت هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون، كە بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری جووتیاری ڕۆژانەیان لە ناوچەكەبوون.

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، ئەم كردەوە لەشكرییەی هێزەكانی توركی شەرمەزار دەكەین و داوا لە حكوومەتی توركیا دەكەین پاپەندبێت بە نەبەزاندنی سنووری دراوسێ و ئەم جۆرە كردەوانە دووبارە نەبنەوە ، لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

 

پەرلەمانی كوردستان

21/9/3017


رۆژمێرى رووداوه‌كان