سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان پانێڵێكى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و مافى پێكهاته‌كان ئه‌نجامدا

22/08/2017 06:14:00 م
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ى ئابى 2017، له‌باره‌گای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پانێڵى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و مافى پێكهاته‌كان له‌كوردستانى سه‌ربه‌خۆدا ئه‌نجامدا.
مدحه‌ت محه‌مه‌د، راوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌پانێڵه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ ده‌برد له‌پرسیاره‌كانى ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه‌ كه‌ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كان و زانكۆكان زیاتر له‌ 50 ماده‌ى ده‌ستووریى عێراقیان ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردو ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كردووه‌ كه‌له‌لایه‌ن به‌غدا پێشێلكراوه‌.
وتیشى، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌ڵێن، له‌ده‌ستوور نه‌هاتووه‌ كه‌كوردستان ریفراندۆم بكات، ئێمه‌ش ده‌ڵێین له‌هیچ ماده‌یه‌كى ده‌ستوور نه‌هاتووه‌ بڵێت ریفراندۆم نه‌كات.
سه‌میر سه‌لیم، ئه‌ندامی پێشووى په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك یه‌كێك له‌به‌شداربووانی پانێڵكه‌ له‌بوارى سیاسی روونیكرده‌وه‌، بۆ كوردستان گرنگه‌ ریفراندۆم بكات و هه‌ر چۆنێك بێت له‌و گۆڕانكارییانه‌ كوردستان سوود مه‌ند ده‌بێت، وتیشى، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییش  نه‌بێت كۆنفیدڕاڵیش بێت بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.
لای خۆشییه‌وه‌ سه‌ردار هه‌ركى، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانى كوردستان،  له‌رووى یاساییه‌وه‌ باسى له‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد.
سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، راوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌رووه‌ ئابورییه‌كه‌وه‌ قسه‌ى كردو وتى، كوردستان له‌رووى ئابورییه‌وه‌ له‌باره‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى و پێویسته‌ سه‌رچاوه‌ى داهات هه‌مه‌جۆر بكرێت.
وتیشى، ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم و به‌رووبوومى ناوخۆیى ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین كه‌ به‌ره‌پێشچوونى گرنگ هاتۆته‌ ئاراوه‌.
رۆمیۆ هه‌كارى، وه‌ك نوێنه‌رى پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كان، له‌پانێڵه‌كه‌ باسى له‌و قوربانیایانه‌ كرد كه‌ پێكهاته‌كانى ترى كورد به‌ده‌ست حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق چه‌شتوویانه‌.
هه‌كارى كه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆمه‌ وتیشى، بۆ ئێمه‌ى پێكهاته‌كان پێویتسه‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت.
دكتۆر سۆران سه‌ڵاحه‌دین، وه‌ك نوێنه‌رى پێكهاته‌ى توركمان، له‌به‌شێكى پانێڵه‌كه‌دا تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و وتى: "دواى راپه‌ڕین، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و دروستكردنى حكومه‌ت و  راگه‌یاندنی فیدرالی و ئێستاش ریفراندۆم چه‌ند هه‌نگاوێكن بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان".
وتیشى، گرنگه‌ زه‌مینه‌سازى له‌نێوان پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى باشتر له‌نێوان كوردو توركمان هه‌بێت.
پاشان ئاماده‌بووانى پانێڵه‌كه‌ چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى قسه‌كه‌ران كردو به‌گرنگیان زانى كه‌ریفراندۆم له‌كاتى خۆى بكرێت و كاریش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگى نه‌خێر بكرێت.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678